وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە له تای خوێنبه‌ربوون سێ بڕیارتی گرنگی له‌سه‌رجه‌م ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی ته‌مموز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لە تای خوێنبەربوون کۆبونەوەیەکی به‌سه‌رپه‌شتی رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندورستی ئەنجامداو تیایدا چه‌ند بڕیارێكی بۆ رێگریکردن لەو نەخۆشییە دەرکرد.
بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ببودجه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمەوە بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان له گوند و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم دابین دەکرێت.
لە بڕیارێکی دیکەی وەزارەتەکدا هاتووە، بەپەلە لیژنه‌یه‌كی بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له مه‌ترسی تای خوێنه‌ربوون، پێکدەهێندرێت و
درووستكردنی ژووری كار له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم تایبه‌ت به په‌تاكه و رێگریكردن له‌هه‌ر جۆره بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی دیکە بڕیارێکی دیکەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ وەزاتەری تەندروستییە.
دوێنێ شەممەش خاڵس قادر، وتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان،رایگەیاند،"لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان و عێراق لە هەماهەنگیدان بۆ روبەڕوبونەوەی نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) بۆ ئەو مەبەستەش ژووری کارکردنی هاوبەش لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی گوماناوە پێکهێنراوە و قاوش و ستافی راهێنراویش ئامادەکراوە.
ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی بڵاوبونەوەی جۆرە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کە بە تای خوێنبەربوون ناودەبرێت بەهۆی ڤایرۆسی (کریمیان-کۆنگۆ)، لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.بە پێی زانیارییەکانیش یەک حاڵەتی نەخۆشییەکە لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە، کە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
هاوکات دوێنێ شەممەش پارێزگاری واست لە باشووری عێراق لە راگەیاندراوێکدا داوای لە هاولآتیان کرد حەوت رۆژ هیچ گۆشتێک نەکڕن و ڕێ و شوێنی توندیشیان لەوبارەیەوە گرتوەتەبەر.