میدیایەکی ناسراوی عێراقی بڵاویکردەوە ئه‌مرۆ دووشه‌مه ٢ی تەموز هێزێكی سه‌ربازی لەشاری بەغداوە ره‌وانی پارێزگای كه‌ركوك كرا .
ه‌رچاوه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندوه " به‌فه‌رمانی حكومه‌تی عێراق هزێكی سه‌ربازی له یه‌كه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ پێكهاتوه به‌ره‌و شاری كه‌ركوك نێردراون و كه‌خۆیان بۆ پرۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌سنوری ئه‌و پارێزگایه ئاماده ده‌كات ،هێزه‌كه بریتیه له‌ژماریه‌ك بار هه‌ڵگرو ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی" .
چه‌ندرۆژێك ده‌بێت بار‌و دۆخی پارێزگای كه‌ركوك جێگیر نییه و چه‌كدارانی داعش له‌سنوری ئه‌م پارێزگایه کەوتوونەتەوە جموجوڵی سەربازی و شەوانە لەنزیک کەرکوک چالاکی ئەنجام دەدەن.
ئەوە لە کاتێکدایە لایەنی کوردی ماوەیەکە باس لەگەڕانەوەی پێشمەرگە دەکات و بۆ جێگرتنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو پارێزگایە دروستبووە.