دەشنێ موراد وێنەیەکی بە بەرگی کوردییەوە بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانی بێژ و پێشکەشکاری ناسراوی کورد دەشنێ موراد وێنەیەکی خۆی  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.

دەشنی لە هەژماری تایبەتی خۆیلە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بە بەرگی کوردییەوە بڵاویکردۆتەوە، هەوادارانی کۆمێنێتێکی زۆریان لەسەر نووسیووە و سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕی.

دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.

گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.


PM:08:20:02/07/2018