" لە پارێزگای سلێمانی تەنها نزیکەی ١٨ هەزار دەنگ بەدەست جیادەکرێنەوە "،، سپی زانیاری ورد بلآودەکاتەوە..

لە سنوری پارێزگای سلێمانی کە هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و پاڕیزگای هەڵەبجە دەگرێتەوە، تەنها لە سنوری ١٨ هەزار دەنگدا پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدان بەدەستی ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، ئەو تانە و سکالآیانەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە فەرمی دراون لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نزیکەی ٤٥٠ سکالآیە، کە رەنگە هەندێک سندوقی دەنگدان چەند سکالآیەکی لەسەر بێت، هەر سندوقێکیش نزیکی ٤٠٠ کەس دەنگی گرتۆتە خۆی، کە کۆی دەنگەکان بە نزیکی ١٨ هەزار دەنگە. 

لەو ٤٥٠ سندوقی دەنگدانەش، چەند رۆژێک دوای ١٢ ئایار رۆژی هەڵبژاردن، لە ژێر چاودێری نوێنەری لایەنە سیاسیەکان لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە ١٩٥ سندوق کە سکالآیان لەسەر بوو گوازرانەوە بۆ کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن لە بەغدا. 

لە کۆی ١ ملیۆن و ٣٨٠ هەزار هاولآتیەی لەسنوری پارێزگای سلێمانی مافی دەنگدانیان هەبووە، بەرێژەی لە ٥١% بەشداری دەنگدانیان کردووە، کە نزیکی ٦٩٠ هەزار هاولآتی دەکات، لەو ژمارە زۆرەی دەنگدەر، لە رێگای دەستەوە جایکردنەوە بۆ نزیکەی تەنها ٢٠ هەزار دەنگ دەکرێت.

بۆیە بە بۆچوونی چاودێران پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە رێگای دەستیەوە، زۆر لە ئەنجامی راگەیاندراوی هەڵبژاردن ناگۆڕێت، رەنگە بۆ پارێزگایەکی وەک سلێمانی تەنها لە سنوری یەک کورسیدا گۆڕانکاری بکرێت.




PM:11:03:02/07/2018