بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سەبارەت بە گڕکردنى کۆگاکانی چەکى پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، گڕگرتنى کۆگاکانی چەکی پێشمەرگە حاڵەتێکى سروشتییە.
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بە دەنگى ئەمریکای ڕاگەیاندووە،"هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌هەرێمی كوردستان حاڵه‌تێکی سروشتییه له‌هه‌موو شوێنێك ده‌گونجێت شتی وا ڕوبدات له ئه‌نجامی شۆرتی كاره‌با و پله‌ی گه‌رما به‌ڵام ئه‌وه‌نده نیه كه گه‌وره بكرێت، حاڵەتێکی ئاسایی و نۆرماڵن ".
ئەوەشی وتووە "له‌هه‌وڵداین ڕێكاری گونجاو بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگرینەبەر له‌ناو هه‌موو یه‌كه‌كاندا ئه‌ویش په‌یوه‌ندی هه‌یه به توانا و بودجه‌ی ئێمه‌وه بۆ دابین كردنی شوێنی دروست بۆ ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك شت ڕووده‌ده‌ن به‌ڵام شتی زۆر گه‌وره نیه".
له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ سێ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان ئاگری گرتووه، دوو له‌و حاڵه‌تانه له‌نزیك شاری هه‌ولێربوون، حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش شه‌وی ڕابردوو له كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی (٧٠)ی پێشمه‌رگه بوو له تاسڵوجه نزیك پارێزگای سلێمانی".
هاوکات سه‌ربه‌ست له‌زگین سەبارەت بە داعش وتووشیەتی "له ئێستادا لە ناوچه‌کانی کەرکوک و دیالە و ناوچەکانی موسڵ داعش تێیدا گه‌شه‌ی كردووه و سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، چونکە له‌پێشوتردا ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی له‌داعش پاكنه‌كرابونه‌وه به‌ڵام كێشە سیاسیه‌كانی عیراقیش هۆكاری سه‌ره‌كین له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گروپانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق ناتوانن كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌ده‌ستی داعش بیپارێزن.
سه‌باره‌ت به داواكاری عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ئه‌گه‌ری ئه‌و داواكاریه، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتوویەتی "ئه‌گه‌ر عیراق داوا بكات لایه‌نی سێیه‌میش كه هاوپه‌یمانانه دەتوانن ئاماده‌بن به‌ڵام پێده‌چێت دۆخی عێراق هی ئه‌وه نه‌بێت كه حكومه‌ت پێكنه‌هاتوه وه ڕۆڵی په‌رله‌مانیش ته‌واوبوه بۆیه به‌بڕوای من تا حكومه‌تی نوێ پێكنه‌یه‌ت ئه‌و داوایه ناكرێت".
وتیشی" مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئێستا هیچ شتێك نیه بڵێین ئه‌وه مه‌رجمانه بۆ گه‌ڕانه‌وه و به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ هێزه عیراقیه‌كان، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه ناچینه ناوچه‌یه‌ك كه ئاڵای كوردستان گه‌شاوه نه‌بێت و قه‌ده‌غه بێت."