پەرواز و گۆران یادی هاوسەرگیریان کردەوە

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد پەرواز حسێن و گۆران ساڵح، یادی هەشت ساڵەی هاوسەرگیریان کردەوە.

پەرواز حسێن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بە بۆنەی یاستی هەشت ساڵەی هاوسەرگیریان بڵاوکردوەتەوەو هەوادارانی پیرۆزیابیی خۆیان بۆ نوسیووە .

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.



PM:02:27:03/07/2018