سپی زانیاری لەسەر جیاکردنەوەی دەنگەکانی کەرکوک بلآودەکاتەوە
لە ٥٠% زیاتری دەنگەکان جیاوازن لەوەی راگەیاندراوە

ئەمڕۆ جیاکردنەوەی دەنگەکانی کەرکوک بەدەستی دەستیپێکرد، تا ئێستا ٥٢ سندوق جیاکراونەتەوە، بەڕێژەی زیاتر ٥٠% دەنگەکان جیاوازنە لەوەی کۆمسیۆنی پێشوو رایگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس و نزیک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کەرکوک بە سپی راگەیاند" ئەمڕۆ کۆمسیۆنی تازە دەستی بە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان کرد، تا ئێوارەی ئەمڕۆ ٥٢ سندوق جیاکرانەوە، کە ٢٦ سندوقیان دەنگدانی تایبەت و ٢٦ سندوقیان دەنگدانی گشتی بوون".

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەنجامی ئەو ٥٢ سندوقە لە کەرکوک جیاکراونەتەوە بەرێژەی زیاتر ٥٠% جیاوازی لەنێوان ئەو ئەنجامەدا هەیە کە کۆمسیۆنی پێشوو رایگەیاند.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد ئەگەر رێژەی تەزویر بەم شێوەیە بڕوات زۆرێک لەلایەنەکانی عەرەب و تورکمان و ئۆپزسیۆنی کورد داوا دەکەن تێکڕای دەنگەکان لە رێگای دەستیەوە هەژمار بکرێتەوە.

کۆمسیۆنی پێشووی بالآی هەڵبژاردنی عێراق لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی سەرجەم پارێزگاکاندا ئاشکرای کرد کە لەکەرکوک یەکێتی نیشتمانی ٦ کورسی بەدەستهێناوەو هەریەک لە تورکمان و عەرەب سەرو ٣ کورسیان بەدەستهێناوە. 



PM:08:46:03/07/2018