تەندروستی هەولێر هاوڵاتیان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات  لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ سێی ئێوارە خۆیان لە تیشكی خۆر بپارێزن.

لە ئاگادارییەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەم 4ی تەمووز، بڵاویکردوەتەوە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، زۆر ئاگاداربن لە مار و دووپشك، چونكە لە كاتی گەرما بە شێوەێكی بەرچاو دێنە دەرەوە بۆ گەڕان بەدوای شوێنی سارد و فێنك.
 
ئەوەش هاتووە، خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەكان و پاراستنی بوتڵی غاز لە تیشكی خۆر و كوژاندنەوەی گیزەری ئاو گەرمكردن پێویستە.

تەندروستی هەولێر داواش لە هاوڵاتیان دەکات، کە زیادەرۆیی نەكرێت لە ئیش پێكردنی ئامێرە كارەباییەكان بۆ پاراستنی (محەویلەكانی) كارەبا و خۆپاراستن لە تیشكی خۆر بە تایبەتی لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تا سێی پاش نیوەڕۆ، لەگەڵ دانانی ئاو لەسەر دیوار و پەنجەرەكانتان بۆ باڵندەكان.

ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی گەرما رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووەو لە هەندێک ناوچەشدا پلەی گەرما 50 پلەی تێپەڕاندرووە.


AM:09:13:04/07/2018