جیاکردنەوەی دەنگەکانی کەرکوک بەردەوامە.. زپی زانیاری ورد بلآودەکاتەوە "/>

" لە جیاکردنەوەی دەنگەکاندا کاری ساختەکاری زەق دەرکەوتەوە "
جیاکردنەوەی دەنگەکانی کەرکوک بەردەوامە

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ژمارەی ئەو سندوقانەی لە رێگای دەستیەوە لە پارێزگای کەرکوک جیاکراوەتەوە نزیک بۆتە لە ١٠٠ سندوق، لە جیاکردنەوەی ئەمڕۆدا ساختەکاری گەورە دەرکەوتووە.

سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی کەرکوکەوە کە نەیویستی ناوی ئاشکرا بکرێت، بە سپی راگەیاند" لە جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردنی کەرکوکدا لە رێگای دەستیەوە، کاری ساختەکاری زەق دەرکەوتووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، بەپێی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان سندوق هەیە کە ٢٠٧ دەنگی بۆ لایەنێکی سیاسی نوسراوە، بەلآم ئەمڕۆ کە بەدەستی جیاکراوەتە تەنها ١٠ دەنگی ئەو لایەنەی تێدایە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد چەندان سندوقی لەو شێوەیە ئەمڕۆ کە لەرێگای دەستی یەوە جیاکراونەتەوە، بەتەواوی دەنگەکان بەرێژەیەکی زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

سەبارەت بەبلآوکردنەوەی ئەو سندوقانەی ئەمڕۆ و دوێنێ سێ شەممە بەدەستی جیاکراونەتەوە، مشتومڕی لەنێو بەرپرسانی کۆمسیۆندا دروستکردووە، هەندێکیان لەگەڵ بلآوکردنەوەیدان لە رێگای میدیاکانەوە، هەندێکی تریان بە پێچەوانە لەگەڵ بلآوکردنەوەیدا نین.

دوو رۆژە دەستکراوە بە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی ئەو سندوقانەی سکالآیان لەسەرە، دوێنێ لە ڕێگای حیزبەکانەوە هەندێک زانیاری دژ بەیەک بلآوکرانەوە، بەلآم هیچیان لەلایەن کۆمسیۆنەوە پشتڕاسنەکراونەتەوە.

جیاکردنەوەی دەنگەکان کە لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی دادوەری عێراقدا بەڕێوە دەچێت، جگە لەنوێنەری قەوارە سیاسیەکان نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانیش چاودێری جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکەن، هەرچەندە بڕیارەکە بەو شێوەیە کە میدیاش چاودێری پرۆسەکە بکات، بەلآم تا ئێستا جگە لە تەلەفزیۆنی عێراقییە مۆڵەت نەدراوە بە میدیاکانی تر چاودێری پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بکەن.

 



PM:05:45:04/07/2018