کۆمسیۆنی کوردستان: هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ هاوکارنین بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدان

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایدەگەیەنێت" وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ هاوکار نین بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران".

شیروان زرار لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بەوە دەدات، هیچ نووسراوێکیان بۆ نەهاتووە کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمان بەڕێوەبچن و دەشڵێت ״ئامادەکارییەکان تەنها بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانە، هەرکات پێمانوترا ئێمە دیراسەی دەکەین و بڕیاردەدەین هەڵبژاردنی ترمان پێدەکرێت یاخود نا״.

ناوبراو دەڵێگ " بەردەوامین لە پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران، ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتێك لەسەر ئەنجامی كارەكانی ماوەی ڕابردوو بەوردی دەخرێتەڕوو".

دەربارەی ئەو بەرنامەیەی پشتیان پێ بەستووە بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدان، شێروان زرار دەڵیت" پشتمان بە خۆمان و كۆمەڵێك پسپۆڕ بەستووە لەڕووی تەكنیكییەوە كاریان لەسەر كردووە، كۆمەڵێك بەرنامە هەبووە وەك داتاو داتابەیس ئیشیان لەسەر كردووە".

دەربارەی كام  وەزارەت و دامەزراوانەی وەك پێویست هاوكاریان ناكەن،شێروان زرار دەڵیت " وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگە هاوكار نەبوون، بەڵام دواتر لەگەڵیان دانیشتین وابڕیارە هاوكارمان بن، لێكتێگەیشتنێك كراوە ئەوان نەكەین بە دەنگدانی تایبەت تەنها ئەوانە دەنگدەری تایبەت بن كە لە دەوامی فەرمیدان، ئەوانەی لە دەوامی فەرمیدا نین لەگەڵ دەنگدانی گشتیدا دەنگ بدەن".




PM:06:12:04/07/2018