کەنەدا...بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە چەند هاوڵاتیەک گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە چەند رۆژی ڕابردووەوە ڕووی لە وڵاتی کەنەدا کردووە، تا ئێستا ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلە گەرماکە لە هەفتەی ڕابردووە دەستپێکردووە بە تایبەت لە شاری کوێبێک لە باشوری کەنەدا و بەرزترین پلەی گەرماش گەیشتووەتە ٣٥ پلەی سلیزی و بەوهۆیەوە  ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەشێکی زۆری قوربانییەکان تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٨٠ ساڵدایە.

بە وتەی دانیشتوانی شاری کوێبێک ئەم شەپۆلە گەرمایە بێ وێنە بوو بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، چونکە ئاوهەوای ئەو شارە لەنێوان ٢٥ پلە بۆ٢٧ دا بوو جگە لە ئەوە شەپۆلە گەرماکە شێیەکی زۆری لەگەڵدایە هاوڵاتیان بە ئاسانی ناتوانن کارەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن.

هەر لەوبارەیەوە کاربەدەستانی شاری کوێبێک داوایان لە هاوڵاتیان کرد، لە کاتی چوونە دەرەوەیان بۆ نێو بازاڕ و شوێنە و گشتییەکان و کارەکانیان ئاوی سارد بەکاربێنن و داواشیان لە دەزگاکان کرد لە رێگەی ئامێرەکانەوە هەمیشە هەوای سارد بۆ هاوڵاتیان بکەنەوە.

هاوکات بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەوە دوێنێ حکومەتی کەنەدا باری نائاسایی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە وڵاتەکەیان ڕاگەیاند.



PM:02:45:06/07/2018