هۆشیار عەبدولآ: گۆڕان هەڵبوەشێتەوە باشترە لەوەی نزیکبکەویتەوە لە حوکمی بنەماڵەیی

پەرلەمانتاری گۆڕان، هۆشیار عەبدولآ پێێوایە " گۆڕان هەڵبوەشێتەوە باشترە لەوەی نزیکبکەویتەوە لە حوکمی بنەماڵەیی".

لە نووسینێکدا بەناونیشانی " ئەمانەتەکەی نەوشیروان مستەفا وا ناپارێزرێ !" هۆشیار عەبدولآ دەڵێت " بە دیدی من گۆڕان هەڵبوەشێتەوە باشترە لەوەی نزیکبکەویتەوە لە حوکمی بنەماڵەیی و هیچ بنەمایەکیی مەزوعیش نیە بۆ ئەوەی گۆڕان بتوانێ هەنگاوی لەو شێوەیە هەڵگرێ چونکە نەوشیروان مستەفا نە خێڵ و نە عەشرەتی هەیە و نە خزم و کەسوکاری خۆشیی تا لە ژیاندا بو هێناوەتە پێشەوە".

لەو نوسینەدا ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەربارەی کێشەکانی گۆڕان دەڵێت " من لایەنگری ئەوەم کێشەکانیی گۆڕان لە دیبەیتی تەلەفزێۆنیا بخرێنە ڕو ، لەو چوارچێوەیەش وەختی خۆی لە بەرامبەر ئەوەی ئەوکاتیش هەبون لە نەوشیروان مستەفا رازی نەبون لە بەرنامەی روبەرو لە خۆیم پرسیی کێشەکانتان چین؟ ئەویش وەڵامیی دامەوە نەیگوت ئەوە پرسیی ناوخۆییە و نابێ باسبکرێ".




PM:09:38:06/07/2018