پشدەر: ڕووداوێکی هاتووچۆ گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی روداوێکی هاتوچۆدا لە گوندێکی سەر بە ناحیەی هێرۆ لە پشدەر کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپاڕین بلاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 3:00 لە گوندی ( ئاوەکێ ) سەر بە ناحیەی هێرۆ ئۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆس کۆنتڕۆڵی لەدەستداو بەو هۆیەشەوە شۆفێرەکە بەناوی ( ڕ . ب . ع ) لەدایک بووی ساڵی 1952 پیشەی کاسب دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان گیانی لەدەستدا و پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسێ ناحیەی هێرۆ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


PM:07:37:07/07/2018