هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر رێگایەکی سەرەکی قەدەغە دەکرێت

پارێزگاری هەولێر لەپێناوی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بڕیاریدا لە مەوبەدوا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگەی هەولێر- کۆیە سنورداربکرێت. 

لە نوێترین بڕیاریدا پارێزگاری هەولێر، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی  لەسەر رێگەی کۆیە - هەولێر، کۆیە - تەقتەق لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی شەو قەدەغە کردوە

بەپێی بڕیارەکە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان لەمەوبەدوا ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان ناتوانن بە رێگای هەیبەت سوڵتان و کلکەسماقدا هاتووچۆ بکەن، ئەوەش تاوەکو گرفتی رێگەی پردێ چارەسەردەکرێت.

ئەم بڕیارەی پارێزگاری هەولێر دوای ئەوە هات کەچەند رووداوی هاتووچۆ لە سەر رێگەی کۆیە - هەولێر روویاندا، بەهۆیانەوە نزیکەی 10 کەس گیانیانلەدەستدا و برینداربوون، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەفتەی رابردوودا دوو هونەرمەندی کورد بە نمایشی هونەری بەهۆی خراپی رێگاکە و جارەسەرنەکردنی، رەخنەی توندیان لە حکومەت گرت.


PM:10:20:07/07/2018