هونەرمەندێکی بەناوبانگ هاوسەرگیری کرد

هونەرمەندی بەناوبانگی جیهان جەستن بیبەر پاش ماوەیەکی کەم لە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ خۆشەویستەکەی هاوسەرگیری کرد .
ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردووەتەوە، ئەو هونەرمەندە کەنەدییە لەو کاتەی گەشتی لەگەڵ خۆشەویستەکەی "باڵدوێن".

جەستن بیبەر تەمەنی 24 ساڵە و لە ساڵی 1994 لەدایکبووە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی جیهان، پێشتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەگەڵ هاوپیشەکەی سێلینا گۆمیز لە پەیوەندیدا بوون، بەڵام بەهۆی نارازیبوونی دایکی سێلیناوە جیابوونەوە.

بیبەر گۆرانی بێژی پۆپ و تێکستنووسی گۆرانی و ئەکتەرە، ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، جگە لە گۆرانی شارەزایی لە ژەنینی چەند ئامێرێکی موزیکی وەك گیتار پیانۆ و تەپڵ و هتد هەیە.
.


PM:08:04:09/07/2018