دوای ١٥ ساڵ لە گۆڕانکاری ئۆردوغان بە ئارەزووەکەی گەیشت

ئەمڕۆ ئۆردغان سوێندی لەبەردەم پەرلەماندا خواردوو، لە سایەی سیستەمێکی سەرۆکایەتی بەدەسەڵاتێکی زۆرەوە بۆ پێنج ساڵ سەرۆکایەتی تورکیا دەکات.

ئۆردوغان کە تەمەنی ٦٤ ساڵە لە سالی ٢٠٣ەوە لە ترۆپکی دەسەڵاتدایە لە تورکیا، سەرەتا وەک سەرۆک وەزیران پۆستی وەرگرت دوای بوو بەسەرۆکی وڵات، لە ٢٤ حوزەیرانیشدا بە سەرۆک هەڵبژێردرا بە رێژەی ٥٢% دەنگەکانی تورکیا.

نەیارانی ئۆردوغان رەخنە لە ئۆردوغان دەگرن کە گۆڕانکاری گەورەی نێگەتیڤی لە سیستەمی حوکمڕانی تورکیادا کردووەو رۆڵی دینی لە ژیانی مەدەنی کۆمەڵگا زیادکردووە، دامەزراوەی سکولاری کە کەمال ئەتاتوک بناغەکەی داناوە، لاواز کردووە.

ئۆردوغان جگە لەوەی دژایەتییەکی گەورەی کورد دەکات بەدەیان هەزار چالاکوانی کوردو چەپی دەستگیرکردووە، هەروەها لە کودەتای ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ ەوە کە شکستی هێنا، لەو دەمەوە دەستیکردووە بە پاکتاوکردن نەیارانی لە ریزەکانی سووپاو پۆلیس و فەرمانگە رەسمیەکان و ، دەرکردنی دەیان هەزار فەرمانبەر.

بەپێی دەستوری نوێ پۆستی سەرۆک وەزیران نامێنێت، سەرۆکی وڵاتە تەواوی دەسەڵاتە تەنفیزیەکانی لە دەستدا دەبێت و مەرسومی فەرمی دەردەکات.

هەروەها ٩ دادورە لە کۆی ١٣ دادوەری ئەنجومەنی دادوەری دادەنێت و دەتوانێ بیانگۆڕێت.

ژمارەی وەزارەتەکانیشی لە ٢٠ وەزیرەوە کەمکردۆتەوە بۆ ١٦ وەزیر.

گەورەترین کێشە رووبەرووی ئۆردوغان دەبێتەوە، پرسی ئابوری و پرسی کێشەی کوردە.



PM:11:50:09/07/2018