هونەرمەندێکی ناودار کوژرا

خانمە هونەرمەندێکی سریلانکی بە شێویەکەی "نا مرۆڤانە" لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.

میدیا جیهانییەکان هەواڵی کوژرانی خانمە گۆرانیبێژی سریلانکی "پریانی جایاسینگ" تەمەن ٥١-یان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە 
لە ماڵەکەی خۆیدا کوشتویەتی.

بەوتەی پۆلسی ئەو وڵاتە، سەرەتا هاوسەری ئەو هونەرمەندە ژنەکەی خۆی بەچەقۆ کوشتووەو دواتر بە مقەست بەشێک لە جەستەی بڕیووەو لە ماڵەکەیدا جێی هێشتووە، تا ئێستاش هۆکاری کوشتنەکەی ئاشكرا نەکراوە.






PM:03:21:10/07/2018