کاتی دەستپێکردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ دیاری کرا


فیدراسیۆی تۆپی پێی جیهانی فیفا، ئەمڕۆ هەینی بەرەسمی کاتی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی دیاری کردو بڕیاریدا یاریەکان لە وەرزی زستاندا ئەنجام بدرێت نەک هاوین.
یەکێتیەکە رۆژی  ٢١-١١- ٢٠٢٢ی بۆ دەستپێکی مۆندیالی ٢٠٢٢ دیاری کردو رۆژی  ١٨-١٢- ٢٠٢٢ی بۆ بە کۆتا هاتنی یاریەکانی مۆندیال دیاری کرد.
هەروەها فیفا بڕیاریداوە رێژەی هەڵبژاردەکان زیاد نەکات و هەر ٣٢ هەڵبژاردە بەشداری ئەم مۆندیال بکەن.




PM:08:17:13/07/2018