لە دهۆک هەژمارکردنی دەنگەکانی دهۆک و ئاوارەکان دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ ١٤ ی تەموز هەژمارکردنی دەستی دەنگەکانی دهۆک و ئاوارەکانی موسڵ دەستی پێکرد.

بەپێی ئەو لێدوانی کۆمسیۆن لەو پارێزگایە هەژماری دەنگی بۆ ١٠٠ سندوقی تانە لێدراوی پارێزگای دهۆک دەکرێت. 

هەروەها هەژماری دەستی بۆ ٢٠٠ سندوقی ئاوارەکانی ناوچە جیاجیاکانی موسڵ دەکرێت.

هەژمارکردنی دەنگەکان دهۆک، دوای هەژمارکردنی دەستی دەنگەکانی پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و هەولێر دێت. 



PM:12:24:14/07/2018