پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێسەممە ١٧ی تەمووز، پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکات.

لە کارنامەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژمارە (8)ی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (10)ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ئەنجامبدات.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر (پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان) دەكرێت، كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (26)ی ساڵی 2014 و، بڕگەی (8) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەمواركراو و، پاڵپشت بە ماددەی (94)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.



AM:09:14:17/07/2018