خانمە مۆدێلی شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی "شێنێ هۆشیار" کە بە شاژنی سلێمانی ناوی دەرکردووە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەشداری ریکلامێک دەکات کە وەک پاڵەوانەکان یاری بۆکسێن دەکات.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام شێنێ دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوەو کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووەو رۆڵی پاڵەوانێکی کیک بۆکس لە رێکلامی یەکێک لە هۆڵەکانی وەرزشیدا دەبینێت.
شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تهمهنی 24 ساڵه و لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو دهرچووی پهیمانگهی هونهره جوانهكانه، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دهكات، کە بەهۆی جوانییەکەیەوە لهلایەن ههوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەرکردووە.