فەرهاد پیرباڵ ئازادکرا


بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر راگەیاند، ئەمڕۆ نوسەرو روناكبیری كورد فەرهاد پیرباڵ ئازادكراوە.

عەبدولخالق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ فەرهاد پیرباڵ نوسەری دیاری کورد ئازاد کراوە،

زیا پترۆس، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو " تەندروستی فەرهاد پیرباڵ لە دۆخیكی باشدایە، لەسەر داوای كەسوكاری چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.

ڕاشیگەیاندبوو "فەرهاد پیرباڵ تەندروستی باشەو هەموو پێداویستییەكانی بۆ دابینكراوە، لە هەمان كاتیشدا چارەسەری پزیشكی بۆ دەكرێت، چونكە ئەو نوسەرە نەخۆشبووەوەو پێویستی بەدەرمان و پێداویستی پزیشكی هەیە".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەو نووسەرە ماوەی چەند مانگێکە دەستگیرکراوە و پۆلیسش هۆکارەکەی بۆ تێکچووی دۆخی دەروونی فەرهاد پیرباڵ دەگەڕاندەوە و ڕوونیدەکردەوە کە لەسەر داوای خێزانەکەی دەستگیرکراوە



PM:03:19:17/07/2018