"هێرشێکی توند" لە یەکێتییەوە بۆ سەر پارتی

سەعدی ئەحمەد پیرە هێرشی توند دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و دەڵێت ئەدهەم بارزانی پارەیەکی زۆری لە سلێمانی سەرفکردووە و دەنگی حزبەکەی لەو ئاستەدا نەبووە.

سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ باس لەوە دەکات دهۆک هیچ ئیلتیزامێکی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکردووە کە سلێمانی هەندێکجار کردوویەتی و ئەوە نیە لە سلێمانی وێران بێت و دهۆک باش بێت.



دەشڵێت ئەو قسانەی کە لە کۆنگرە هاوبەشەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی و هەروەها کۆنگرەکەی ئاڵوگۆڕی پارتی لە سلێمانی کران وەک ئەوە وابوو ئەو دوو لایەنە لە دوو دنیای جیاواز بن.

پیرە سەرسوڕمانی خۆی لە قسەکانی جەعفەر ئیمینکی نیشاندەدات و لاشی ئاساییە کە ئەدهەم بارزانی ئەو قسانەی کردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەدهەم بارزانی دەیەوێت بەو قسانەی پاساوی ئەو شکستە بداتەوە کە بەوتەی ئەو پارتی لە سلێمانی هێناویەتی.



PM:05:31:17/07/2018