تەندروستی هەرێم هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرمانی چەند کۆمپانیایەک دەدات

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، دەرمانی هەشت کۆمپانیا لە دەرمانخانە و بازاڕەکانی هەرێم دەکشێننەوەو داواش لەو هاوڵاتیانە دەکات کە دەرمانەکان بەکاردەهێنن سەردانی پزیشک بکەن بۆ گۆڕینیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان لیستێکی ئامادەکردووە بۆ کشانەوەی دەرمانی هەشت کۆمپانیا لە دەرمانخانە و بازاڕەکانی هەرێم.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا هیچ کەسێک بەهۆی ئەو دەرمانانەوە توشی نەخۆشی نەبووە، بەڵام ئەوانەی دەرمانی ئەو کۆمپانیایانە بەکاردەهێنن، پێویستە سەردانی پزیشک بکەن بۆ گۆڕینی جۆری دەرمانەکە.




 


PM:12:12:18/07/2018