وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم،
"مۆڵه‌تی مانگێك ده‌داته ئه‌و رادیۆ‌و كه‌ناڵه ئاسمانییانه‌ی كه قه‌رزارن،
بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان به حكومه‌ت".
محه‌مه‌د گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و
بڵاوكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندوە: دوای ئه‌وه‌ی
كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كانمان ئاگاداركرده‌وه بۆئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه، كه
ژماره‌یان نزیكه‌ی 75 كه‌ناڵه، سه‌رجه‌میان به‌ده‌م ئاگادارییه‌كه‌مانه‌وه هاتن
و به‌شێكیان قه‌رزه‌كانیان دایه‌وه‌و تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵیش مۆڵه‌ته تا سه‌رجه‌میان
قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه.
ڕاشیگەیاندووە:" نوسراوێكمان بۆ رادیۆ‌و كه‌ناڵه
ئاسمانیییه‌كان ده‌ركرد كه قه‌رزارن، له‌ماوه‌ی مانگێكدا ده‌بێت قه‌رزه‌كانیان
بده‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
وتوشیەتی:" 160 ڕادیۆو 39 كه‌ناڵی ئاسمانی-مان هه‌یه‌و
زۆربه‌ی زۆریان قه‌رزارن و ماوه‌ی مانگێكیشیان له‌به‌رده‌مدایه تا قه‌رزه‌كانیان
بده‌نه‌وه".