بڕیارە بەم نزیکانە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل، نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو دەکاتەوە، وەک خۆی باسی لێوە دەکات ئەم بەرهەمەی جیاواز دەبێت.
"ئەحمەد خەلیل" لە کورتەکە لە ڤیدیۆکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە،"ەم ئەلبومە نوێیەم زۆر زۆر جیاواز دەبێت دڵنیاتان دەکەمەوە لە ئاستی چاوەڕوانیتاندا دەبێت چونکە ھەوڵی تەواوم داوە کە باشترین کار بکەم چونکە ئێوە شایەنی باشترین کارن کە بۆتان ".
ئەحمەد خەلیل، لە ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵی 2012 دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا چەند ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردەوە و لە ئێستادا یەکێکە لە هونەرمەندە پڕ هەوادارەکان.