بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند"ئه‌گه‌ر وایلێهات ئه‌و ئاوه‌ی به‌رهه‌میده‌هێنین و له‌لایه‌ن
هاوڵاتیانه‌وه كه‌متر به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه كاتی پێدانی ئاو زیاترده‌بێت".
سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی بە
تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێوه‌ری ئاوی ماڵان
له‌ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردوه".
دەشڵێت:"شارێكی وه‌كو سلێمانی زیاتر له 200 هه‌زار پێوه‌ری
تێدایه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌موو پێوه‌ره‌كان كاتی ده‌وێت، به‌ڵام تیمه‌كان
به‌رده‌وامن و كاری تێداده‌كه‌ن".
ڕاشیگەیاندووە "تیمه‌كان ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێن و پێوه‌ره‌كان
سفر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی كه سفرده‌كرێته‌وه ئه‌و ماڵه به‌گوێره‌ی
پێوه‌ره‌كه پاره‌ی ئاوی بۆ ده‌چێته‌وه‌و مه‌رجیش نییه هه‌موو پێوه‌ره‌كان له‌یه‌ك
كاتدا خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، ئه‌و پێوه‌رانه‌ی دانراون له‌مانگی 7و8 له 80%ی
خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ته‌واوده‌بێت و ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی
داهاتدا ته‌واوده‌كرێت".
وتوشیەتی، "دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی
ماڵان به‌ته‌واوی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و دوای چه‌ند خولێك، هاوڵاتیانیش
هۆشیاری ئه‌وه‌یان لا دروستده‌بێت ئاو زۆر به‌كارنه‌یه‌نێت".
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی
دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر وایلێهات ئه‌و ئاوه‌ی به‌رهه‌میده‌هێنین و له‌لایه‌ن
هاوڵاتیانه‌وه كه‌متر به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه كاتی پێدانی ئاو به‌هاوڵاتیان زیاتر
ده‌بێت له‌سلێمانی".