سەرۆکی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریدەکرێت

پارتی لە ئێستادا سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی سەرۆکی لیستەکەیەتی بۆ پەرلەمانی کوردستان و زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێمن هەورامی ببێتە سەرۆکی لیستەکە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سپی ڕاگەیاند، لە سەرەتادا هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچوون کە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتە سەرۆکی لیستەکە بەڵام لە ئێستا بە بێ ئەوەی هۆکارەکەی دیاربێت ئەو بۆچووونە نەماوە.

سەرچاوەکەی سپی ڕوونیشی کردەوە کە ئێستا چانسی سەرەکی بۆئەوەیە کە هێمن هەورامی کە کەسێکی نزیکە لە مەسعود بارزانییەوە ببێتە سەرۆکی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵدا پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەڕێوبچێت و لە ئێستاشدا کۆمسیۆن ژمارەی لیستی ئەو قەوارە سیاسییانەی دیاریکردووە کە بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن.



PM:04:25:21/07/2018