دەشنێ موراد بەبێ ماکیاژ دەرکەوت

خانمە گۆرانی بێژ و پێشکەشکاری ناسراوی کورد دەشنێ موراد وێنەیەکی خۆی  بە بێ ئارایشت بڵاودەکاتەوە.

ئەو وێنەیە کە دەشنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، هەوادارانی کۆمێنێتێکی زۆریان لەسەر نووسیووە و دەڵێن کە بەبێ ماکیاژیش هەر جوان و شۆخ و شەنگە.

دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.

گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.



PM:09:48:23/07/2018