زانکۆی سلێمانی ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند "رۆژی یەکشەممە 23ی ئەیلولی 2018 یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2018-2019 یە لە زانکۆی سلێمانی".


د. ئاراس فەریق زەینەڵ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "رۆژی یەکشەممە 23ی ئەیلولی 2018 یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2018-2019 یە لە زانکۆی سلێمانی".

ڕاشیگەیاندووە رۆژی 1ی ئەیلول مامۆستایانی زانکۆ دەست بە دەوامی خۆیان دەکەنەوە و رۆژێک دواتر تاقیکردنەوەی خولی دووەم دەسپێدەکات.

ئاشکراشی کردووە بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 زانکۆی سلێمانی توانای وەرگرتنی نزیکەی 5 هەزار خوێندکاری ده‌رچووى پۆلی 12ی هەیە.


AM:10:54:26/07/2018