پشدەر: تەرمی گەنجێک بە کوژراوی گەیەندرایە نەخۆشخانە

ئێوارەی ئەمڕۆ 5 شەممە تەرمی گەنجێک بەناوی ( ب . ش . ح ) لەدایک بووی ساڵ 1991 پیشەی کاسب دانیشتوی گوندی ( کوزینە ) سەر بە ناحیەی ژاراوە گەیشتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

پۆلسی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە گەنجەکە بە چەکی جۆری دەمانچە گیانی لەدەستداوە. 

بەوتەی کەسوکاری ئەو گەنجە، کوڕەکەیان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات 8:00 چۆتە دەرەوەو دواتر لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مێکزەمین) تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت ئاسەواری فیشەک و برینیش بە جەستەیەوە دیارە.

بەمەبەستی دۆزینەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی، تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی سلێمانی کراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئا: ئەمیر حەسەن



PM:09:37:26/07/2018