نرخی لیرەو تمەنی دابەزینی بەخۆوە بینی..دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە

بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ ی تەموز لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو، نرخی دۆلار گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، بەلآم تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی بەردەوامن لە دابەزین.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی، نرخی دراوە بیناییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٣٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزارو ١٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ هەزارو ٦٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٤ هەزارو ٦٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٣ هەزارو ٧٥٠ دینار.



AM:11:07:28/07/2018