ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى کەرکوک رایگەیاند، ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئیمزاكردنى لەسەر نوسراوه فه‌رمییه‌كان له‌رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکوک به‌وه‌كاله‌ت وەرگرتووەتەوە.
موعه‌ن حه‌مدانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگەیاند، ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نوسراوێکی فەرمی رەوانەی نوسینگه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك کردووە و تیایدا بڕیاریداوە، کە لەمەوبەدوا رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌وه‌كاله‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئیمزاكردنی نامێنێت له‌سه‌ر نوسراوه فەرمییەكان.
لەبارەی پڕکردنەوەی شوێنەکەی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌نجومه‌ن كۆببێته‌وه‌و سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت تاوه‌كو كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێت، بەڵام رەنگە لە ماوەیەکى نزیکدا لیستى برایەتی کوردی کەسێک دیاریبکات بۆ پۆستى جێگری سەرۆکى ئەنجومەنەکە.
هەروەها بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەن هۆکاری ئەو بڕیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پێشتر لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناوبراو دەرچووە.
جێی ئاماژەیە لە دوای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ڕێبوار تاڵەبانى کەرکوکی بە حێهێشتووە ولە ئێستاشدا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.