ژمارەیەک کاندیدی لسیتەکان رەتکرانەوە


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ناوی چوار كاندیدی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی كوردستان رەتكردەوە.
 
شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمسیۆن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد كە رەتكردنەوەی ئەو چوار كاندیدە بەهۆی مەرجی تەمەنەوە بووە وتی " چونكە نابێت ئەو كەسانەی كە بۆ پەرلەمان كاندید دەكرێن تەمەنیان لە 25 ساڵ كەمتر بێت."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمسیۆن روونیشیكردەوە كە وردبینیان بۆ ناوی 709 كاندیدی هەڵبژاردنەكەی ئەیلولی داهاتوو كردووە.
 
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو كە ناوی كاندیدەكان بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەو تاوانی سەر بە وەزارەتی  ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان دەكرێن.



PM:08:16:31/07/2018