ئەگەر ئازاری ئێسک و جومگەت هەیە ئەوا دوور بکەوەرەوە لەخواردنی ئەم چەند خۆراکە
زۆرێک لەخەڵکی ئازاری ئێسک و جومگەکانیان هەیە، ئەوانەی تووشی ئازار دەبن لە ئێسک و جومگەکانیاندا تەنانەت ئەنجامدانی چالاکییەکی ئاسایی و ڕەنگە تووشی ئەم حاڵەتانەیان بکات هەوکردن و ئاوسان و ئازار،ژمارەیەکی زۆر بەهۆی ئازاری ئێسک و جومگەکانەوە دەناڵێنن بێگوێدانە جۆری ڕەگەز و تەمەن. شارەزایانی بواری تەندرووستی چەند مەترسییەکی هەندێک خۆراک دەخەنە ڕوو لەسەر ئەوکەسانەی کە ئازاری ئێسک و جومگەکانیان هەیە هەروەها هۆشیاری دەدەن کەنابێت هەرگیز نزیکی ئەم جۆرە خۆراکانە ببنەوە.
جۆری ئەم خۆراکانەش ئەمانەن:
ـ شەکر : ئەگەر ئازاری ئێسک و جومگەت هەبوو دەبێت خۆت بەدوور بگری لە خواردنی شەکر چونکە دەبێتە هۆی هەوکردن وهەروەها زیادبوونی کێش ئەمەش پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەخاتە سەر ئێسک و جومگەکان بۆیە ئازاری زیاتر دەبێت.
ـ کاربۆهیداراتی پوخت: کاربۆهیدارتی پوخت وەک ئاردی سپی پەتاتەی سپی، برنجی سپی ، ئەمانە هۆکارن بۆ زیادبوونی کێش.
ـ گۆشتی سوور: گۆشت پێک دێت لەماددەی کیمیایی، پورین، نیترەیت، کە ئەمانە دەبنە هۆی ئازارو هەوکردن هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
ـ ڕۆنی گەنمەشامی: لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە ڕۆنی گەنمەشامی دەبێتەهۆی هەوکردن.
ـ کحول: ئازاری جومگە زیاد دەبێت بەخواردنەوەی ڕێژەیکی زۆر خواردنەوە کحولییەکان چونکە ڕێژەیەکی زۆر گلوتین و پورینی تێدایە کە کاریگەری دەبێت لەسەر جومگەو ئێسکەکان.
ـ خوێ: زۆربەی خواردنەکان ڕێژەیەکی زۆر خوێی تێدایە ، زۆر خواردنی خوێش هۆکارە بۆ بچڕانی باڵانسی شلەی لەش بەئەمەش ئازار زیاد دەبێت.
وە هە ف
سەرچاوە: Natural Remedies & home
PM:08:49:31/07/2018