کەمئەندامێکی سەنگەر لە ناو بازاڕدا خۆی سووتان


ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی ناحیەی چوار قوڕنە، پیاوێکی تەمەن 44 کە کەمئەندامی سەنگەرە خۆی سوتاند.

پەیامنێری سپی ڕایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەربەقەزای ڕانیە پیاوێک بەناوی (س.ا) تەمەنی (44)ساڵە لەناوبازاڕ ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا کە پیشەی پاکەت فرۆشتن بووە کەمئەندامی سەنگەرە وکە لە(45)جەستەی سوتاوەو ڕەوانەی سلێمانی کراوە دۆسیەی لێکۆلینەوەبۆئەم ڕوداوە کراوەتەوە ولێکۆلینەوەش بەردەوامە "

لە ئێستادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە ئەو پیاوە بە هۆی کێشەیەکییەوە لەگەڵ شارەوانی هەوڵی خۆکوشتنی دابێت.

ئەمیر حەسەن



PM:03:50:01/08/2018