تورکیا و ئەمریکا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ٣ی ئاب هەریەک لە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و مایک پۆمپیۆ،هاوشانە ئەمریکییەکەی لە سەنگاپورە کۆببنەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بلاوکردەوە، کۆبونەوەکە لە پەراوێزی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی نەتەوەکانی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیایە لە سەنگاپورە، تیایدا هەردوو سەرۆکوەزیران چەند پرسێکی تایبەت بە بە کێشەو ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن.

ئەو پرسانەی لە کۆبونەوە دووقۆڵییەکەی ئەمڕۆ بڕیارە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت بریتین لە" سزاکانی ئەمریکا لەسەر دوو وەزیری تورکیا، دەستگیرکردنی قەشەیەکی ئەمریکی لە تورکیا، رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن بە تورکیا لەگەڵ بابەتی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی بە تورکیا.

 بەپێی ئاژانسەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوانیان بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیا کاردەکەن.


AM:09:45:03/08/2018