دوو سەرۆک هۆزی عێراقی تیرۆر دەکرێن

لەماوەی شەو و رۆژێکدا لە ناوچەکانی دۆجێل و تکریت سێ سەرۆک هۆز لەلایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێندرێن ودواتر تەرمەکانیان دەدۆزرێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە "سپی" راگەیاند، دوای رفاندن و کوشتنی سەرۆکهۆزێکی (خەزرەج)لە 
شەوی رابردوو، ئەمڕۆش بۆ جارێکی دیکە دوو سەرۆک هۆزی عەشرەتیان لەلایەن گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە رفێندرا.

هەروەها وتیشی، پاش سێ کاتژمێر لە رفاندنیان تەرمی ئەو دوو سەرۆکهۆزە 
لەسەر رێگای دوجیل - بەغدا دۆزراونەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو دوو سەرۆکهۆزە ناویان(
عناد محمود خزرجی )و (عباس عراک خزرجی)،، کە ئەمڕۆ لە بەغداوە بەڕێکەوتون بۆ ناشتنی تەرمی عەقیدێکی پۆلیسی دوجیل، کەدوێنی پێنجشەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تیرۆر کرا.د



AM:10:28:03/08/2018