کۆمسای چەند وێنەیەکی جیاوازی بڵاوکردەوە

کۆمسای خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات چەند وێنەیەکی کۆنی خۆی لەگەڵ سەردەمی ئێستای بڵاودەکاتەوە.

کۆمسای سێ وێنەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، کە یەکێکیان سێ ساڵ بەر لە ئێستاو وێنەیەکیشیان شەش ساڵ بەر لە ئێستای گرتویەتی لەگەڵ وێنەکەی ئەمساڵدا جیاوازییەکی زۆری هەیە و لە سەرجەم وێنەکانیشدا شۆخ و شەنگ بووە.

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.


PM:02:12:05/08/2018