تا ئێستا کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنی عێراق هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەنجامەکان بلآونەکردۆتەوە

هەرچەندە هەندێک میدیای کوردی ئەنجامی دەستی دەنگدانی هەموو پارێزگاکانی عێراق بە سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و دهۆکیشەوە بلآوکردۆتەوە، بەلآم تا ئیستا کۆمسیۆن و ماڵپەڕەکەی بەفەرمی هیچ ئەنجامیکی بلآونەکردۆتەوە.

هەندێک زانیاری لەهەندێک میدیای کوردی بلآوکراوەتەوە بەبێ هێنانی سەرچاوەکانیان کە ئەماژە بۆ ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان دەکات و ئەوەش دەخاتە روو کە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەرێژەی لەسەرو ٩٠%دا دەنگەکان هاوشێوەی ئەنجامی راگەیاندراوی کۆمسیۆنن لە مانگی حوزەیراندا، بەلآم ماڵپەڕی کۆمسیۆن و هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەو هەواڵەی پشتڕاستنەکردۆتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریە بێ سەرچاوانەی بلآوکراونەتەوە لە کەرکوک جیاکردنەوەی دەنگەکانی ٩٣% هاوشێوەی راگەیاندنی پێشووی کۆمسیۆنە، هەروەها لە سلێمانی ٩٨% دا هاوشێوەیەو لەهەولێر ٩٨% هاوشێوەیەو لە دهۆک ١٠٠$% هاوشێوەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کۆمسیۆن بە سپی میدیای راگەیاند جیاکردنەوەی دەنگەکان بەو شێوەیە نییە کە راگەیاندراوە، بۆ نموونە لە پارێزگایەکی وەک سلێمانی لە کۆی ١١٨ سندوق کە بەدەستی جیاکراوەتەوە بەرێژەی ١٠% دەنگی هاوشێوە تێناپەڕێیت و لە ٩٠% دەنگەکانی کە بەدەستی جیاکراونتەوە پێچەوانەی ئەوەیە کە راگەیاندراوە.

لە ١٢ی ئایاردا هەڵبژاردنی ئەلکترۆنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامەکاندا، رووبەرووی ناڕەزایەتییەکی زۆر بەتایبەتی لەشارەکانی کەرکوک و سلێمانی هەولێر و دهۆک و شارە سوونییەکان و ىەغدا بووەوەو دادگای فیدراڵی بڕیاری جیاکردنەوەی سەرجەم دەستی دەنگەکانی دا، بەلآم ئەنجومەنی دادوەری بالآ تەنها ئەو رێژەیەی جیاکردەوە کە سکالآیان لەسەر بوو. 

لینکی کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنی عێراق
 

PM:11:24:05/08/2018