شارۆچکەیەکی عێراقی بەرزترین پلەی گەرمای لە جیهاندا تۆمار کرد

شارۆچکەیەکی نزیک بەسرە گەورەترین پلەی گەرمای تۆمار لە سەرتاسەری جیهاندا تۆمار کرد.

وێستگەی " بلاسێرفیلی " کە وێستەگەیەکی تایبەتی کەشوهەوای گۆی زەویەو ئەمەریکیە و بنکەکەی لە کالیفرۆنیایە، بڵاویکردەوە لە ٢٤ کاتژمێیری رابردوودا ناوچەی " حسێن " لە نزیک بەسرە لە کۆی ١٥ گەرمترین وڵاتی دونیا، ئەو شارە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

ناوچەی " حسێن " پلەی گەرمای بەرزبۆتەوە بۆ ٤٩،٤ پلەی سەدی، هەروەها شاری کوەیت و ناوچەی موتریبە لەکوێت هەمان پلەی گەرمیان تۆمار کردووە.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌2234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:32:06/08/2018