پۆلیس: تۆمەتبارێك بەبڕێك پارەی ساختەوە دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی ساختەی پێبووەو ویستویەتی ساغی بكاتەوە

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە :"تۆمەتبار ( ر ، غ ، ن ) بەڕەگەز عەرەب لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركرا كە بڕێك پارەی ساختەی پێبووەو ویستویەتی ساغی بكاتەوە"

ڕاشیانگەیاندووە "لەئێستاشدا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 289 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەی ورد دەستیپێكردووە بۆ دۆزینەوەی كەسانی تری تایبەت بەو تاوانە". .



PM:03:40:06/08/2018