كێشەو گرفتی نێوان هاوسەران زۆرکات پەل دەکێشی بۆ ناپاکی هاوسەری، بەتاینەت لەگەڵ پەرەسەندنی هۆكارەكانی تەكنەلۆجیا رووی لە زیادبوون کردووە.
ئەو نیشانانەی کە ناپای هاوسەری پێ دەناسرێتەوە:
- گۆڕانكاری لەڕووخسار: زۆرجار گۆڕینی روخسار و شێوازی جلوبەرگ و ئەو بۆنەی بەکاری دەهێنن دەگۆڕێت.
- ئاگاداری و چاودێریکتدنی مۆبایل: ئەم جۆرەیان زۆر رونەو سەرەتای ئەو کارەیە، کە بەردەام لای خۆیان و سەرینەكانیان دایدەنێن و نایانەوێت كەسێكی تر دەستی لێبدات.
- کۆد و وشەی نهێنی لەسەر مۆبایلەکانیان دادەنێن و ناهێڵن هاوسەرەکانیان پێی بزانێت.
- توڕەبوونی خێراو بێ هۆكار.
- بەردەوام باس خاڵە نەرێنییەكانی یەكتری دەكەن.
- زۆر كەم لەگەڵ یەكتری ساتەكانیان بەسەر دەبەن.
-نایەنەوێت کرداری سەرجێی لەگەڵ یەكتری ئەنجام بدەن و بۆ هەر جارێكیش پاساوێك دەدۆزنەوە.