عەبادی ژمارەیەک وەزیری پێشووی عێراق دەداتە دادگا

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک وەزیری پێشوی حکومەتی عێراق دەدرێنە دادگای دەستپاکی.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئاب بڵاوکراوەتەوە، نوسینگەی حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەرۆکوەزیران رەزامەندی نیشانداوە، کە ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و به‌رپرسانى پێشوى حكومه‌تى عێراقى بدرێته‌ ده‌سته‌ى نزاهه‌.

لە بەیانامەکەدا هاتووە، ئەو وەزیرانە لەدۆسیەی گەندەڵی گرێبەستی چەند قوتابخانەیەک لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق تێوەگلاون.



AM:10:33:07/08/2018