وێنەی خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی NET تی ڤی هەرا دەنێتەوە

بڵاوکردنەوەی وێنەی خانمە پێشکەشکارێکی نێت تی ڤی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەرا دەنێتەوە و دەڵێن ئەو شێوازە دانیشتنەی نەگونجاوە.

هیوا هەلاق، شاعیر، لە پێگەی تایبەتی خۆی چەند ڕەسمێکی ساکاری پێشکەشکاری کەناڵی نێت تی ڤی بڵاوکردووەتەوە و یەکێک لە وێنەکان بووەتە جێگەی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و باس لەوە دەکەن کە خانمان جلوبەرگێکی لەو شێوەیە دەپۆشن ناکرێت بەو شێوازە دا بنیشن.

هیوا نوسیویەتی " چەند شانازیت پێوە ئەکەم چەند دڵ خۆشم کەئێستا ئەتبینم شان بە شانی( ئەڤین ئاسۆ )یەکێکی لە باشترین کچە پێشکەشکارەکانی کەناڵی نێت تیڤی، بیرتە ئەو شەوەی لە ماڵی خۆمان پێم ووتی( ساکار )لە چاوانت ئایندەیەکی گەش بەدی ئەکەم ئەی چالاکی خێوەتگای تەق تەقت بیرماوە كەحەفتەیەك بەیەکەوە بووین دواتر کەناڵی کوردسات لەسەر چۆنیەتی بەڕێوە چوونی چالاکیەکە بانگهێشتی کردین لەناو زیاتر لە ۳٠٠ کچ کەس لەخۆی ڕانەبینی بەشدار بێت لە پڕۆگرامی ڕۆژێکی نوێ هەمووی ئەیان ووت شەرم ئەکەین قسە بکەین بۆ تیڤی کە چی تۆ زۆر بوێرانە هاتیت و بەشدار ی پڕۆگرامەکەت کرد، ئەوەشم قەت لەبیر ناچێت بۆیادی( دڵدار )ی شاعیر خاوەنی سرودی نیشتیمانی( ئەی ڕەقیب )لە هەڵەبجەوە بەیەك تەلەفۆنی من هاتی و بەشداریت کرد لەیادەکە،هاوڕێی خۆشەویستم( ساکار )هیوا دارم هەمیشە لە بەرزتین لوتکەی سەرکەوتن بتبینمەوە."



PM:04:00:07/08/2018