یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی هێنانی کۆرتوای گۆڵچی راگەیاند



یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرەسمی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ گۆڵچی بەلجیکی و یانەی چێڵسی، تیبۆ کۆرتوا راگەیاند.
ریاڵ مەدرید لە سایتی رەسمی خۆیەوە واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ کۆرتوا بۆ ماوەی ٦ ساڵ راگەیاندووەو  ئاشکرای کردووە رۆژی پێنجشەممە ٩-٨- ٢٠١٨ لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ پێشکەشی هاندەران دەکرێت و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەتی بۆ دەکرێت.




ئه‌م بابه‌ته ‌711 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:12:08/08/2018