کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن دەستەی دەستپاکیەوە پەسەند کرا

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و راپرسی رایگەیاند، " ناوی کاندیدەکان لە دەستەی دەستپاکی گەڕاونەتەوە و هیچ گەندەڵی و دۆسییەیەکیان لە دادگا لەسەر نەبووە".

شیروان زرار، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کاندیدی قەوارە جیاکان لە دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لەناوەکانیان کراوەو هیچ گەندەڵییەکیان لە دادگا لەسەر نەبووە کە سەرجەمیان ٧٠٣ کاندیدن".

هەرچەندە دەستەی دەست پاکی ناوەکانی گەڕاندەوە، تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ ناوی کاندیدەکانی نەگەڕاندووەتەوە بۆ کۆمسیۆن.
 ( وەک وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بۆ کرد).
وا بڕیارە ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێ بە بەشداری ٢٣ قەوارەو ٦ کاندیدی ئەرمەنیەکان.



PM:09:56:09/08/2018