ڕێشان ئەکتەر و هونەرمەندی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە بەردەوام ڤیدیۆیی کۆمیدی
بڵاودەکاتەوە وێنەیەکی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە.
ڕێشان کە بە شێفە بەسیتەکە ناسراوە و بەشداری چەندین ڕیکلامی کردووە و
یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراوەکان لە بەشێک لە پەیجەکانی فەیسبووک وێنەکەی لەگەڵ
هاوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە.
ڕێشان لە ساڵی ١٩٩١ لەدایکبووە و بەردەوام لە ڕێگەی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانەوە بە ڤیدیۆی سەرنجی خۆی لەسەر دیاردە کۆمەڵایەتییەکان دەخاتە
ڕوو.