لیرە بەرامبەر دۆلار نرخێكی نزمی تۆمار کرد

لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و نرخێکی ئێجگار نزمی بەرامبەر دۆلار تۆمار کرد.

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ ١٣ ی ئاب لە بازاڕی بورسەی تورکیاو جیهانییەکان لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار نرخێکی ئێجگار نزمی تۆمار کردو، نرخی ١٠٠ $ دۆلار گەیشتە ٧٠٠ لیرەی تورکی.

ماوەی هەفەتەیەک بە شێوەیەکی دراماتیکی نرخی لیرەی بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین. بەپێی بۆچوونی چاودیران دابەزینی لیرە جگە لەوەی پەیوەندی هەیە بە سزا ئابوریەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە، هاوکات دەرئەنجامی سیاسەتی ئابوری ئۆردوغان سەرۆکی وڵات و دەستوەردانییەتی لە بانکی ناوەندی تورکیا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی ئەو ولآتە چەندان رێوشوێنی زۆری گرتۆتەبەر بۆ بەرگرتن لە داڕمانی نرخی دراوەکەی، لیرەی تورکی




PM:04:21:13/08/2018