كه‌مال كه‌ركوكی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لاده‌برێت و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ی.
ماڵپه‌ڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك، كه‌مال كه‌ركوكی پۆستی به‌رپرسیارێتی میحوه‌ره‌كه‌ی راده‌ستی نوری حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد".
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌مال كه‌ركوكی وه‌ك به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی-كه‌ركوك ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
دوورخستنەوەی كەمال كەركوكی لە پۆستەكەی دوای تێپەڕبوونی نزیكەی ساڵێك دێت بەسەر رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری كەركوك و ناوچە جێناکۆکەکان.